en_US
en
 

ووڵاته‌كه‌م

off
Mobile View
Desktop View
1812
سه‌ره‌تا
a, b, c, d
online, builder, online builder

ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ته‌رزووی ته‌رازووقورس ده‌كه‌ن

ووشه‌ی یه‌کتاپه‌رستی ( لا اله‌ الا الله‌)

عبدالله‌ی کوری عه‌مر ( ره‌زای خوای لێ بێ ) ده‌گێرێته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) که‌ فه‌رموویه‌تی : نوح پێغه‌مبه‌ر ( علیه‌ السلام ) پێش ئه‌وه‌ی وه‌فات بکات به‌ کوره‌که‌ی فه‌رموو : من وه‌سێته‌که‌ت بۆ ده‌گیرمه‌وه‌ و فه‌رمانت پی ده‌که‌م به‌ ( لا اله‌ الا الله‌ ) چونکه‌ هه‌ر حه‌وت ئاسمان و هه‌ر حه‌وت زه‌وی  ئه‌گه‌ر بکرێته‌ لایه‌کی ته‌رازوو وه‌ ( لا اله‌ الا الله‌ )ش بکرێته‌ تاکه‌ی تر ئه‌و ( لا اله‌ الا الله‌ ) قرستر ده‌بێ له‌ هه‌موویان و ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌وت ئاسمان و هه‌ر حه‌وت زه‌وی ئه‌ڵقه‌یه‌کی داخراوبن ( لا اله‌ الا الله‌ ) تێکیان ده‌شکێنێ .


خوڕه‌وشتی جوان

پێغه‌مبه‌ر خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : قورسترین شتێك کرابێته‌ ناو ته‌رازووی باوه‌ڕدار له‌ رۆژی کۆتاییدا خوره‌وشتی جوانه‌ )


یادکردنی خوایی گه‌وره‌

پێغه‌مبه‌ر خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : ( دوو وشه‌ هه‌ن ئاسانن له‌ سه‌ر زمان قورسن له‌ ته‌رازوودا خۆشه‌ویستن لای خوا ( سبحان الله‌ و بحمده‌ سبحان الله‌ العظیم )


ئه‌بو سه‌له‌مه‌ ( ره‌زای خوای لی بی ) ده‌گێرێته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) که‌ فه‌رموویه‌تی  :  { به‌خ به‌خ ، ده‌ستی ڕاکێشا بۆلای په‌نجه‌کانی و فه‌رمووی (( چه‌ند قورسن له‌ ته‌رازوو : سبحان الله‌ ، الحمدلله‌ ، لا اله‌ الا الله‌ ، الله‌ اکبر .


مردنی که‌سێکی خاوه‌ن باوه‌ڕ و چاکه‌کانی

ئه‌بو هوره‌یره‌ ( ره‌زای خوای لی بێ ) ده‌گیرێته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) که‌ ده‌فه‌رمووێ : هه‌ر که‌سێک ئه‌سپێك ئاماده‌ ڕابگرێت بۆ جیهاد له‌ رێی خواوه‌ له‌به‌ر باوه‌ربوونی به‌ خوا به‌ ڕاست خستنه‌وه‌ی پاداشته‌کانی ئه‌وا تێر ئالیك و ئاو و خواردن سه‌نێره‌که‌شی به‌ چاکه‌ کردن ده‌ژمێردرێت له‌ ته‌رازووی ئه‌و که‌سه‌دا له‌ رۆژی قیامه‌تدا


( کاتێ که‌ عه‌بدولای کوڕی مه‌سعود چووه‌ سه‌ر داری ئاراك بۆ ئه‌وه‌ی سیواکێك ببرێت بۆ پێغه‌مبه‌ر خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) و که‌سێکی قاچ باریك بوو له‌سه‌ر داره‌که‌ بایه‌ك هه‌ڵی کرد و وه‌خت بوو به‌ ملا ق به‌ولا بیخاته‌ خواره‌وه‌ و هاوه‌لان پێکه‌نینیان پێی هات و پێغه‌مبه‌ر خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی :  (  به‌چی پێ ده‌که‌نن ؟؟ ) وتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێکه‌نینمان دێت به‌ باریکی هه‌ردوو قاچی ، پێغه‌مبه‌ر خواش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی : ( پێکه‌نیتان به‌چی دێت ؟ به‌ هه‌ردوو قاچه‌ باریکه‌که‌ی ؟ سوێند به‌وه‌ی که‌ نه‌فسی منی به‌ده‌سته‌ ، ته‌نها قاچێکی عه‌بدوڵا قورستره‌ له‌ ته‌رازوودا له‌ کیوی ئوحود )

سه‌باره‌ت به‌م باسه‌ ئیمامی عه‌لی ده‌فه‌رمووێت : هه‌ر که‌س ڕووکه‌شی باشتر بی له‌ ناوه‌رۆکه‌که‌ی ته‌رازووی سوک ده‌بێ له‌ رۆژی کۆتاییدا ، وه‌ هه‌ر که‌سێك ناوه‌رۆکی باشتر بێت  له‌ رووکه‌شی ته‌رازووی کرده‌وه‌کانی قورس ده‌بی له‌ رۆژی قیامه‌تدا )

 

Idris Piramagrwny

Idris Piramagrwny