en_US
en
 

ووڵاته‌كه‌م

off
Mobile View
Desktop View
فه‌رموده‌
2573


سه‌ره‌تای ئیمان ـ باوه‌ڕ ـ وتنی: (لا اله الا الله)یه‌.

(سعید) كوڕی(مسیب) له‌باوكیه‌وه‌ بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌ڵێ: (ابو طالب) له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم)هات بۆ لای، بینی(ابو جهل)و (عبد الله) كوری (امية) كوری (مغيرة) له‌وێن، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ئه‌ی مامه‌، بڵێ (لا اله الا الله)، ئه‌وه‌ وشه‌یه‌كه‌ كه ‌له‌لای خوا به‌وه‌ شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م. (ابو جهل)و (عبد الله‌) كوری (ابو امیه‌) وتیان: ئه‌ی (ابو طالب) ئایا له‌ ئایینی (عبد المطلب) لاده‌ده‌یت؟ پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله عليه وسلم) هه‌مان قسه‌ی بۆ دووباره‌كرده‌وه‌، هه‌تا (ابو طالب) له‌دوا وته‌ی خۆیدا وتی: ئه‌و له‌سه‌ر ئایینی (عبد المطلب)ه‌، ڕازی نه‌بوو بڵێ: (لا اله الا الله). پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (به‌ڵام سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ڕێگریم لێنه‌كرێت داوای لێخۆشبوونت بۆ ده‌كه‌م. هه‌ر بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده‌ خواره‌وه‌. (كه ‌پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران بۆیان نییه‌ داوای لێخۆشبوون بۆ موشریكه‌كان بكه‌ن، باخزمیشیان بن، دوای ئه‌وه‌ی لێیان ڕوونبوو ئه‌و موشریكانه‌ نیشته‌جێی دۆزه‌خن). خوا له‌باره‌ی (ابو طالب)ه‌وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) دابه‌زاند:(بێگومان تۆ ڕێنمایی * كه‌سێك ناكه‌یت كه‌خۆشت ده‌وێت، به‌ڵام خوا بیه‌وێ ڕێنمایی هه‌ركه‌س بكات ده‌یكات، هه‌ر ئه‌ویش زاناتره‌ به‌رێنمایی كراوه‌كان) *.

*- ڕێنمایی (هیدایه‌ت) دوو جۆره‌: یه‌که‌م: به‌مانای دروستکردنی هیدایه‌ت له‌دڵی مرۆڤدا ته‌نها له‌ده‌ستی خوادایه‌. دووه‌م: به‌مانای ئامۆژگاری و ڕێنمایی ئه‌وه‌ کاری پێغه‌مبه‌ران و چاکه‌خوازانه‌ مه‌به‌ست له‌وشه‌ی (هیدایه‌ت) له‌ فه‌رمووده‌که‌دا مانای یه‌که‌مه‌.

 

باوه‌ڕ ـ وتنی: (لا اله الا الله)یه‌.

(ابوهریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌ركه‌وت، پیاوێك هاته‌ خزمه‌تی و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا باوه‌ڕ چیه‌؟ فه‌رمووی: (باوه‌ڕت هه‌بێت به‌خوا، به‌فریشته‌كانی، به‌كتێبه‌كانی، به‌دیدارو به‌خزمه‌ت گه‌یشتنی، به‌پێغه‌مبه‌رانیی. هه‌روه‌ها باوه‌ڕت هه‌بێت به‌زیندووبوونه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت). ئینجا وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئیسلام چیه‌؟ فه‌رمووی: (ئیسلام ئه‌وه‌یه‌كه‌: خوابپه‌رستی و هیچ شتێك نه‌كه‌یت به‌هاوبه‌شی، نوێژه‌ فه‌رزه‌كانت بكه‌یت، زه‌كاتی دیاریكراو بده‌یت، ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بگریت). وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئیحسان چیه‌؟ فه‌رمووی: (وا خوا بپه‌رستیت وه‌كو چاوت لێی بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر تۆ چاوت له‌و نه‌بێت ئه‌و چاوی له‌ تۆیه‌) ئینجا وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، كه‌ی ڕۆژی قیامه‌ته‌؟ فه‌رمووی:(پرسیار لێكراو له‌وباره‌یه‌وه‌ [كه‌هاتنی قیامه‌ته‌ ]زاناتر نییه‌ له‌پرسیاركار، به‌ڵام باسی نیشانه‌كانیت بۆ ده‌كه‌م: هه‌ركاتێ كه‌نیزه‌ك گه‌وره‌كه‌ی خۆی بوو* ئه‌وه‌ له‌نیشانه‌كانیه‌تی. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕووت و پێخاوسه‌كان ببنه‌ كاربه‌ده‌ستانی خه‌ڵك، ئه‌وه‌ش له‌نیشانه‌كانیه‌تی. هه‌روه‌ها هه‌ركاتێ شوانه‌كانی مه‌ڕوماڵات شانازییان كرد به‌به‌رزیی كۆشكه‌كانیانه‌وه‌[دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر كاروباریاندا]ئه‌وه‌ش له‌نیشانه‌كانیه‌تی. پێنج شتیش هه‌ن كه‌س نایانزانێت جگه‌ له‌خوا، ئینجا ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌[ ان الله عنده علم الساعة وينزل الغيث ويعلم ما في الارحام وما تدري نفس ماذا تكسب غداً وما تدري نفس بأي ارض تموت ان الله عليم خبير ] لقمان:٣٤.واته‌: له‌ڕاستیدا هه‌ر خوا كاتی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌زانێت، هه‌رئه‌ویش باران ده‌بارێنێت، هه‌رئه‌ویش ده‌زانێت چی له‌منداڵداندا هه‌یه‌، هیچ كه‌س نازانێت سبه‌ینێ چی ده‌كات، هیچ كه‌سێك نازانێت له‌چ خاكێكدا ده‌مرێت، له‌ڕاستیدا خوا زانا و شاره‌زایه‌. ئینجا پیاوه‌كه‌ پشتی هه‌ڵكردوو ڕۆیشت، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم)فه‌رمووی:(ئه‌و پیاوه‌م بۆ بگێڕنه‌وه‌، كاتێ ویستیان بیگێڕنه‌وه‌، كه‌سیان نه‌بینی. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی:(ئه‌وه‌ جوبره‌ئیل بوو هات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك فێری ئایینه‌كه‌یان بكات) [ بخاري الايمان (سؤال جبريل النبي عن الايمان والاسلام وعلم الساعة لا٥]..

 


كه‌سێك ماڵێك بدات به‌ كه‌سێك تا له‌ژیاندا بێت

له‌(جابر)ه‌وه‌: كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ر پیاوێك مالێك بدات به‌ پیاوێكی دیكه‌ بۆخۆی و نه‌وه‌كانی بۆ ماوه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی پێی بڵێ: ئه‌وا ئه‌و ماڵه‌م به‌خشی به‌خۆت و نه‌وه‌كانت تاوه‌كو یه‌ك كه‌ستان له‌ژیاندا مابێت. ئه‌وا ئه‌و ماڵه‌ ده‌بێته‌ موڵكی ئه‌و كه‌سه‌ و نه‌وه‌كانی، و جارێكی تر ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نی، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ خه‌ڵاتێكی پێ خه‌ڵات كردوون كه‌ تازه‌ به‌شی میرات گرانی تێكه‌وتووه‌).


 

كه‌سێ هه‌ندێ له‌ منداڵه‌كانی خه‌ڵات بكات به‌ده‌ر له‌وانی تر

(النعمان)ی كوڕی (بشیر)(خوای لێ ڕازی بێت) وتوویه‌تی: (باوكم هه‌ندێ له‌ ماڵه‌كه‌یی پێ خه‌ڵات كردم، به‌ڵام دایكم (عمره‌)ی كچی (رواحه‌) وتی: ڕازی نابم هه‌تا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) نه‌زانێ، باوكم له‌گه‌ڵ خۆی بردمی بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به‌ شایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێشكه‌شمی كردووه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو: (ئایا ئه‌مه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو مناڵه‌كانی ترت كردووه‌؟ ئه‌ویش وتی: نه‌خێر، ئه‌ویش فه‌رمووی: (له‌ خوا بترسن و دادگه‌ربن له‌ نێو منداڵه‌كانتانا). ئیتر باوكم گه‌ڕایه‌وه‌ و له‌و خه‌ڵاته‌ پاشگه‌ز بوویه‌وه‌.